به‌لجیكا تاووتوێی پشتگیریی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌لجیكا ئاماده‌یی خۆی بۆ پشتگیریی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌كاتی گونجاو‌دا نیشان دا، له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت، تاووتوێی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین.
حاجه لحبیب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لژیكا ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی نیسانی 2024) رایگه‌یاند، برۆكسل تاووتوێی داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین (له كاتی گونجاو) دا ده‌كات.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا، ئێرله‌ندا و سلۆڤینیاش ئاماده‌یی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له كاتی گونجاو‌دا له ناوچه‌كه ڕاگه‌یاندبوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، تاكو ئێستا 139 له كۆی 193 وڵات، دانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ناوه، تاكو ئێستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پشتگیری‌یان له ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین نیشان نه‌داوه.
پێشتریش جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو، تاكه ڕێگه بۆ مانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌كه، ئاشتی و ئاسایشه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. گوتبوشی: "پشتگیریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌ین".
ئه‌م پێشڤه‌چوونانه دوای ئه‌وه دێن كه له ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیر کرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون.