کەسوکاری قوربانییانی کارەساتەکەی بەسرە ناڕازین و حکوومەت بە کەمتەرخەم دەزانن

K24 – هەولێر:
ڕووداوه‌كه‌ی به‌رده‌م قوتابخانه‌كه‌ی به‌سره، كه 21 قوتابی تێیدا بوونە قوربانی، ناڕه‌زایه‌تی كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌ڕێگه‌ی مایكی كوردستان24ـەوە په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكوومه‌ت درێژ ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش ده‌ڵێت، ده‌رگای قوتابخانه‌كه‌یان ناكه‌ینه‌وه، تا له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی نه‌گوزارێنه‌وه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌تتر.
سه‌عد عه‌قیل، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌هید سه‌یهود شاكری، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ی ڕوویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، چیتر قوتابییان نایەنە قوتابخانه و ده‌رگاكه‌مان داخستووه، داواکارین قوتابخانه‌كه‌مان له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی لاببرێت و بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی ئارامتر. تا ئەوە نەکرێت، ئێمه ده‌ست به ده‌وام ناكه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شه‌هید سه‌یهود شاكری، ئاماژەی بەوەدا، ته‌نانه‌ت مرۆڤی پێگه‌یشتووش ناتوانێت له شه‌قامه بپه‌ڕێته‌وه، چ جای منداڵان. هیوادارم چیتر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ته‌نیا بایەخ به وێنه‌گرتنی پرسه و به‌شداریی له ماته‌مینیدا نه‌ده‌ن و بیر له چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه.
ئه‌بو مه‌هدی، كه‌سوكاری قوربانی، دەڵێت: ئه‌و‌ە كاره‌سات بوو به‌سه‌رماندا هات، ئه‌وان چ تاوانێكیان هه‌بوو، حكوومه‌تیش وه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه تاوانباره، چونکە شه‌قامه‌كه سه‌ره‌كییه و هیچ هێمایه‌ك و پۆلیسێكی هاتووچۆی لێ دانه‌ناوه و هیچ تاسه‌یه‌كیشی لێ دروست نه‌كراوه، ئه‌وه‌تا به‌و هۆیه‌وه ته‌نیا له خانه‌واده‌كه‌م 4 كه‌سمان بوونه قوربانی، دوانیان به‌ڕۆژوو بوون، ئه‌گه‌ر به‌رپرسان له‌خودا بترسن، كێشه‌كان چاره ده‌كه‌ن.
هاوکات باوكی یه‌كێك له قوربانییه‌كان بە کوردستان24ـی گوت: پێیان گوتم قوربانییه‌كان هه‌ڵگره، من كامیانم هه‌ڵگرتبا، ئه‌وه‌ی به ڕۆژوو بوو یان ئەوەی بەڕۆژوو نەبوو؟ یان ئه‌وه‌ی مردبوو یان بریندار بوو؟ پێیان گوتین پردێكتان بۆ دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌ویش ڕاست نەبوو.
قوتابخانه‌ی شه‌هید سه‌یهود شاكری سه‌ره‌تایی ، له شاری به‌سره، كه پتر له 650 قوتابیی هه‌یه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی قوتابییان له شه‌قامەکە، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و به‌و هۆیه‌وه 21 قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی بوونە قوربانی. هاووڵاتیانیش ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكوومه‌تەوەیە.