ڕۆژنامەیەک: ترەمپ پەیوەندی بە شازادەی جێنشینی سعوودیەوە کردووە

K24 - هەولێر

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ڕایگەیاند، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەم دواییانەدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە قسەی کردووە.

بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگاداری لەو گفتوگۆیە، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ـی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە قسەی کردووە.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکە دەڵێت: "بۆ یەکەم جار گفتوگۆیەکی ئاشکرای لەو شێوە بکرێت، لەدوای جێهێشتنی ترەمپ لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئەوەشدا دیار نییە ترەمپ و بن سەلمان باسی چییان کردووە."

بە پێی ڕۆژنامەکە، ئیدارەی بایدن سەرقاڵی دانوستانێکی هەستیارە لەگەڵ سعوودیەکان بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێک کە پێدەچێت ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل لەخۆبگرێت، کە پابەندبوونی ئیسرائیلە بە چارەسەری دوو دەوڵەتی و پەیماننامەی بەرگری ئەمەریکا و سعوودیە و لێکتێگەیشتنی ئەمەریکا و سعوودیە سەبارەت بە بەرنامەیەک، لە شانشینی سعوودیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ هۆکاری دیکەی هەیە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بن سەلمان، بەو پێیەی جارێد کوشنەر، سەرۆکی پێشوو، زاوای و ڕاوێژکاری باڵای پێشووی کۆشکی سپی، پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە دروستکردووە، لەوکاتەی ئەوان لە پۆستەکەدا بوون، و لەوەتەی دەسەڵاتیان بەجێهێشتووە، لە کاروبارەکانی خۆیاندا سوودیان لەو پەیوەندییە وەرگرتووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد "شازادەی جێنشینی سعوودیە تاکە سەرکردەی بیانی نییە کە ترەمپ لەم دواییانەدا مامەڵەی لەگەڵدا کردبێت. مانگی ڕابردوو لە هاوینەهەواری مارالاگۆی خۆی لە فلۆریدا میوانداری ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای کرد، ئەمەش دووەم کۆبوونەوەیە، لە نێوان ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە دوو ساڵی ڕابردوودا".

Fly Erbil Advertisment