کەشناسی: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلە بارانێک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ببێتە هەور و شەپۆلە بارانێکی پچڕ پچڕ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەشی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە، بەڵام جیاوازییەکی ئەوتۆیان نابێت.

هەروەها دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە شەممەوە (6ی نیسانی 2024) ئاسمانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش بەرز بێتەوە، بەڵام ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور و نمە باران دەبێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری هەورە بروسکە و نمە باران هەیە، هەروەها ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست عێراق دەبێتەوە ساماڵ، بەڵام ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەر بە هەوری دەمێنێتەوە و ئەگەر هەیە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز نمەباران و هەورە بروسکە بێت.

 

Fly Erbil Advertisment