سعوودیە لە هەڵگرتنەوەی مین هاوکاری دارایی عێراق دەکات

K24 - هەولێر

سعوودیە لە ڕێگەی "سەنتەری یارمەتی و فریاگوزاری مرۆیی شا سەلمان"، یارمەتیی دارایی بۆ پڕۆژەکانی هەڵگرتنەوە و لابردنی بۆمبی هێشوویی و مین لە پارێزگاکانی عێراق دابینکرد.

لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ تیمی سەنتەری یارمەتییەکانی شا سولمان لە بەغدا، ئەندازیار نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق، یارمەتییە داراییەکانی سعوودیەی وەرگرت، کە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ بەشداریکردن لە لابردنی مین لە بیابانەکانی سەماوە لە پارێزگای موسەننا تەرخانی کردبوو.

پڕۆژەکانی هەڵگرتنەوە و لابردنی بۆمب و مین لە عێراقدا هەوڵدەدەن ژینگەیەکی سەلامەت و بێ مین بۆ سەقامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیانی فەراهەم بکەن، هەروەها بژێوی ژیانیان باشتر بکەن لەکاتێکدا کاری سەرەکییان کشتوکاڵکردن و ئاژەڵدارییە.

Fly Erbil Advertisment