گەنجێکی عێراقی دوای کردنی 45 تاوان؛ لە تورکیاوە دیپۆرت دەکرێتەوە

گەنجێکی عێراقی دوای کردنی 45 تاوان لە تورکیاوە دیپۆرت دەکرێتەوە
گەنجێکی عێراقی دوای کردنی 45 تاوان لە تورکیاوە دیپۆرت دەکرێتەوە

K24 - هەولێر

لە شاری کوتاهیای تورکیا گەنجێکی عێراقی تەمەن 19 ساڵ دەستگیر کرا کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی 45 تاوانی جۆراوجۆر.

(ع.ح.ی.) کە لەلایەن تیمەکانی ئاسایش لە شەقامی لیسەی گەڕەکی عەلیپاشا لە شاری کوتاهیا دەستگیر کرا، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە پێشتر 45 تاوانی لەو وڵاتە ئەنجام داوە.

ئەو گەنجە عێراقییە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاڵانکردن، دزی، بریندارکردنی بە ئەنقەست، بەرەنگاربوونەوەی پۆلیس، بەکارهێنانی زانیاریی ناسنامەی کەسێکی دیکە، هەڕەشەکردن، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، سەرپێچیکردنی یاسا و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی خەڵک دوای دەستگیرکرانی، بۆ ڕاییکردنی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە کرا.