شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 - هەولێر

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "ئێکس"ـی کوردستان24 کە ئەمشەو کاتژمێر 09:00 پەخش دەکرێت؛ رایگەیاند، شەممەی داهاتوو، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.

بە گوتەی ئامینە زکری، لە کۆبوونەوەی ڕابردووی مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرۆک بارزانی بڕیاریداوە ئەو شاندەی پارتی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە.

هەروەها ئامینە زکری لە ئەڵقەی ئەمشەوی بەرنامەی "ئێکس" کە کۆڤان عیززەت پێشکەشی دەکات؛ نوێترین هەڵوێستی پارتی لەبارەی پرسی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی رادەگەیەنێت. هەروەها باس لەو "پیلان و سیناریۆنانە" دەکات کە لە دژی پارتی داڕێژرابوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەرمان.

کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو بینەری بەرنامەی "ئێکس"ـی کوردستان24 بن و زانیاریی زیاتر بزانن.

Fly Erbil Advertisment