ناتۆ یادی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه و سكرتێره‌كه‌یشی ترسی له ڕووسیا و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌یه
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) یادی دامه‌زراندنی له واشنتن ده‌كاته‌وه؛ هاوكات سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانییه‌كه، هانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات پاڵپشتیی ئه‌وروپا بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا و ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) هاوپه‌یمانیی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) یادی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی له واشنتن ده‌كاته‌وه؛ هاوكات به‌م بۆنه‌یه‌وه یانیس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیه‌كه هانی ئه‌مه‌ریكای دا بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی ئه‌وروپادا بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕووسیا و ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كۆشكی سپی.
یانیس ستۆلتنبێرگ له میانی ئاهه‌نگێك كه له باره‌گای هاوپه‌یمانی ناتۆ له برۆكسل به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند "باوه‌ڕم به ئه‌مه‌ریكای به ته‌نیا نییه، وه‌ك چۆن باوه‌ڕم به ئه‌وروپای ته‌نیا نییه، به‌ڵكو باوه‌ڕم به پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شیی هه‌ردووكیان هه‌یه، چونكه پێكه‌وه ده‌بینه به‌هێزترین و ئاسایشێكی باشتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
ستۆلتنبێرگ هاوكات پێی وایه به‌ر له ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ، پێویست ده‌كات پشتگیرییه‌كی درێژخایه‌ن بۆ ئۆكرانیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
سكرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنیازی دروستكردنی سندووقێك ده‌كات له نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌كه و به‌هاكه‌ی 108 ملیار دۆلار بێت و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو بێت.