ئازاد شه‌فی: كوردە فه‌یلییەکان لەوەتەی ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکراوە، ڕووبه‌ڕووی سته‌م و جینۆساید بوونەته‌وه

K24 - هەولێر:
چل و چوار ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی كوردی فه‌یلیدا تێ ده‌په‌ڕێت؛ هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا چالاكییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ساز دەکات و به‌رپرسی لقی پێنجی پارتیش ده‌ڵێت، كوردی فه‌یلی لەوەتەی ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکراوە، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و جینۆساید بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) ئازاد شه‌فی، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، دوای 21 ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس كه كوردی فه‌یلی جینۆساید كرد، به‌ڵام هێشتا له عێراقی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیاری سه‌رده‌می ئه‌و ڕژێمه وه‌ك خۆی ماوه و جێبه‌جێیش ده‌كرێت.
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، كوردە فه‌یلیەکان لەوەتەی ده‌وڵه‌تی عێراق دروستکراوە و له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و جینۆساید بوونه‌ته‌وه.
ئازاد شه‌فی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌عس له سه‌ره‌تادا كوردانی فه‌یلی له ناسنامه بێبه‌ش كرد، دواتر به قۆناغ ڕایگواستن و پاشانیش له 1981ـدا جینۆسایدی كردن و 22 هه‌زار كه‌سی له سێداره دا، كه تا ئێستا ته‌رمه‌كانیان به كه‌سوكاریان نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به‌رپرسیاریه‌تییه‌کە له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق.
ئازاد شه‌فی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و سه‌باره‌ت به كوردانی فه‌یلی له ده‌ستووری عێراقی و له مادده‌ی 140ـدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
جینۆسایدی فەیلییەکان لە 4ـی نیسانی ساڵی 1980 ده‌ستپێكرد و تا 1990 به‌رده‌وام بوو و بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به دڕندایه‌تییه‌كانی، بڕیاره‌كانی مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی ده‌ركرد و له ڕێگه‌ی چەندین فه‌رمان و نووسراوه‌وه تاوان و پێشێلكارییه‌كانی جێبه‌جێ كرد.
له 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2008 كه‌یسی کوردانی فه‌یلی ڕه‌وانه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كرا. له 29ـی تشرینی دووه‌می ساڵی 2010 و دوای 44 دانیشتن له باره‌ی كه‌یسه‌كه، دادگا دانی نا به جینۆسایدی کوردانی فه‌یلیدا.