شیفا بارزانی: كار ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و وڵاتان

K24 – ئۆسلۆ:
سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات ئاماژه به‌وه ده‌كات، كار ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه؛ ده‌شڵێت، چالاكییه‌كانیان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا درێژه پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات سه‌رپه‌رشتیی سیمینارێكی له ئۆسلۆ كرد، تێیدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كانی نەرویج و هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی بوون و ئامانجیش لێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ئه‌وروپا و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه.
شیفا بارزانی له‌م باره‌یه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له په‌راوێزی سیمیناره‌كه‌دا، ئێواره‌خوانێكیان بۆ دۆستانی كورد له نه‌رویج ڕێك خستووه، كه ئه‌وان پێكهاتوون له سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆشنبیران و میدیاكارانی نه‌رویج و له كاتی پێویست هاوكاری كورد و هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
شیفا بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له‌و ئێواره‌خوانه‌دا ئه‌وه‌یان به میوانان و دۆستانی كورد ڕاگه‌یاندووه، ئێستا دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانیدا دۆخێكی جیاواز و ئه‌رێنییه، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه سوپاسی میوانه‌كانیان كرد كه له ڕابردوودا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوونه و هاوكات له ناوخۆدا ده‌رگایان به ڕووی كورد و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كانیان بۆ ئاماده كردوون و پێشوازییان لێ كردوون.
سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات باسی له‌وه‌یش كرد، هه‌مان ئه‌و سیمینار و ئێوارهخوانانه بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌یش ده‌گوازنه‌وه و سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیان پێ ده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی لۆبیی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024، شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات سه‌رپه‌رشتیی سیمینارێكی له ئۆسلۆ كرد، تێیدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كانی نەرویج و هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی بوون و ئامانجیش لێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ئه‌وروپا و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕۆدی ئیلگه‌ن، كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردی نه‌رویجی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وه و سیمینارانه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئاستێكی پێشكه‌وتوو.
ڕۆدی ئیلگه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له هه‌موو كۆبوونه‌وه و سیمینارانهكاندا توانیویانه پرسی كورد و چاره‌كردنی كێشه‌كانی بۆ به‌شداربووان بخه‌نه ڕوو.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی كورد گوتیشی، ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن، كه‌سانی سیاسی، ڕۆشنبیر و پسپۆڕن، بۆیه ڕۆڵی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا كاریگه‌ریی زیاتری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.