به‌هجه‌ت ڕێكانی: په‌رله‌مانتارانی شیعه شایه‌دی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو سه‌ختی و ئاسته‌نگه‌كان بووه‌وه ده‌شڵێت، په‌رله‌مانتارانی شیعه شایه‌دی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له‌و شه‌ڕه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) به‌هجه‌ت ڕێكانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هاووڵاتی له‌لای سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چه‌قی هه‌موو پرسهكانه و له‌وه‌ته‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران سوێندی یاسایی خواردووه، كار بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان ده‌كات.
به‌هجه‌ت ڕێكانی ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كاری ڕژد و بوێرانه‌ی كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانی شیعه شایه‌دی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ده‌ن له‌و شه‌ڕه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه. گوتیشی، مسته‌فا سه‌نه‌د كه په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌یه گوتوویه‌تی، مه‌سرور بارزانی سازشی له‌سه‌ر مافی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی نه‌كرد و له‌و ململانێیه‌دا براوه بوو.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو سه‌ختی و ئاسته‌نگه‌كان بووه‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و كێشه‌ی مووچه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.
رۆژی چوارشەممە، 03-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە : "لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نا‌ئومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم". گوتیشی، "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".