هیوا گەیلانی: هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەم جەژنەی بۆ هاووڵاتییان کردە دوو جەژن

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان
هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەی خستووەتە سەروو بەرژەوەندییەکانی خۆی، بە تایبەت گوتار و دنیابینی سەرۆک بارزانی روونە کە ئەمڕۆ بووەتە درووشمی دۆزی رەوای کورد.

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، ئەمجارەش ئیرادە و خواستی خەڵکی کوردستان بەسەر نەیارەکاندا سەرکەوت، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.

ئەو ئەندامەی پارتی، ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و رابردوودا سەلماندوویەتی کە خەمخۆری راستەقینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هەروەها هەنگاوەکانی دەستکەوتێکی باشی هەبوو کە دەبنە ماییەی دڵخۆشی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا کە هەوڵێک هەبوو بۆ نائومێدکردنی خەڵکی هەرێم.

هیوا گەیلانی، دەڵێت: هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم جەژنەی بۆ هاووڵاتییان کردە دوو جەژن، خاوەنی بەڵێنی خۆی بوو سەرجەم بەڵێنەکانی کردە کردار.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی باسی لەوەشکرد، چەند ساڵێکە ئیرادەیەک لە بەغداوە هەیە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و یاریکردن بە قوت و مووچەی خەڵکی هەرێم.

ناوبراو گوتیشی: ئەوەی جێگەی نیگەرانییە هێزگەل و کۆمەڵێک کەسایەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پشتگیری پیلانەکانی دوژمنانیان دەکرد، لە بەرامبەردا ئیرادەیەک هەبوو کە تەعبیری لە رای خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرد، ئەو ئیرادەیە لەژێر رۆشنایی سیاسەتی سەرۆک بارزانیدا بەرگری لە مافی خەڵک دەکرد، خۆزگەمان دەخواست هەموو لایەنەکان پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستانبووانە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەپاڵ دەستکەوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوانیش شانازیان بەرکەوتایە.

هیوا گەیلانی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، بە شانازییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەی خستووەتە سەروو بەرژەوەندییەکانی خۆی، بە تایبەت گوتار و دنیابینی سەرۆک بارزانی روونە کە ئەمڕۆ بووەتە درووشمی دۆزی رەوای کورد.

Fly Erbil Advertisment