مالیكی هۆشداری له تێوه‌گلانی عێراق له شه‌ڕێكی نوێی جیهانی ده‌دات

K24 - هەولێر:
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری له‌روودانی شه‌ڕێكی فراوان له‌ناوچه‌كه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ترس هه‌یه بازنه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه درێژه بكێشێت و به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لبهاوێت، له‌م شه‌ڕه‌شدا عێراقیش بێوه‌ی نابێت.
نوری مالیكی له رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناوچەکە و جیهان جووڵەی زۆر مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت و رەنگە ئێمە لە لێواری شەڕێک نزیک ببینەوە کە بۆ هەمیشە بەردەوام نەبێت و رەنگە شەڕەکە فراوانتر بێت و بگاتە شەڕێکی نوێ، له‌م شه‌ڕه‌شدا عێراق دوورنییه تێوه‌بگلێت.
ئه‌م پێشڤه‌چوونانه دوای ئه‌وه دێن كه له ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیر کرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون و به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشداری فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.