نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ناردنی مووچە بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان هه‌ردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت
K24 – هەولێر:
له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، له‌گه‌ڵ سوودانی جەختمان لە سەرخستنی کارنامەی حکوومەت و جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هیوادارین ناردنی مووچە بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوام بێت".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا.
دوای هەوڵە بەردەوام و پەیوەندییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دواجار بە ئەنجام گەیشت و لە راگەیەندراوەکەی ڕۆژی (3ـی نیسانی 2024)ـی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت".
لێکنزیکبوونەوەی ئەمجارەی هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی مووچە بەتایبەتی دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوای سەردانە بەرهەمدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ واشنتن لە (24ـی شوباتی 2024) و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و کۆنگرێس و وەزارەتەکانی بەرگری و گەنجینە کە لە هەموو وێستەگەی کۆبوونەوەکاندا، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە نێویشیاندا، دابینکردنی شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.