كوردستان24 ناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیداره‌ی دەوڵەت به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – به‌غدا:
کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیداره‌ی دەوڵەت لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش تێیدا به‌شداره.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و پرسی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها جه‌باری راشیگه‌یاند، كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی و پرسی مووچه و بڕیاره‌كانی دادگا فیدراڵی گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته به‌غدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوودانی، له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، له‌گه‌ڵ سوودانی جەختمان لە سەرخستنی کارنامەی حکوومەت و جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هیوادارین ناردنی مووچە بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوام بێت".