هۆشدارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان وله لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه به ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره، یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی، بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، گوایه ئه‌م حه‌جه ئێستا به‌رده‌سته و هیچ گرفتێكی نییه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی نیسانی 2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە كه شتێك به ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه نییه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عیراقیش، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه به ڤیزای ساڵیی یاخود ڤیزای بازرگانی؛ ئه‌مه‌یش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و ڕێگه پێدراو نییه و بۆ ئه‌داكردنی حه‌ج و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت به پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە، "لێره‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره به‌رپرس نییه له‌م جۆره حه‌جكردنه و هه‌ر كه‌سێك له سعوودیه تووشی كێشه بێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت، و داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به فیڕۆ نه‌چێت و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره حه‌جكردنه، دووچاری كێشه و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه."
ڕاشیگەیاند، هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌م جۆره ده‌كه‌ن، ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له بواری حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عیراقیش.