نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان خواستى بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان جیددیە

K24 - هەولێر
له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيدا، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له گرنگیی هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه شيعييه‌كان کرد و جه‌ختى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى كرده‌وه، هه‌روه‌ها بوونى ڕوانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به پێويست زانى.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانیش، هەڵوێستی هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه جیدديه لە چاره‌كردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و به‌شدارانى دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه، دووپاتيان كرده‌وه كه خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌كردنى كێشه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندييان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.