مووسا ئه‌حمه‌د: ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌وڵیداوه‌ بارزانی ئاسا له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیدابێت

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به ‌هاوكاری تیمێكی ئیتالی ئێواره‌ خوانێكیان بۆ 324 خێزانی شه‌هیدان رێكخست

K24 – هەولێر:

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هاوكاری تیمێكی ئیتاڵی، كه‌ پێشتر له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، ئێواره‌ خوانێكیان بۆ 324 خێزانی شه‌هیدان رێكخست و دواتر هاوكاری كران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌میشه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌هه‌نگیكاربووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا خێرخوازییه‌كان، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ جیهانییه‌كان.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئیتاڵیا رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر راهێنانپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌بووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش‌.

ده‌شڵێت: "ئێمه‌ وه‌ك ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌وڵماندا ماڵباتی شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ئاوێته‌ و نزیكی ئه‌و هێزانه‌ بكه‌ین".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی چه‌ترێك بووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ بارزانی ئاسا له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیدابێت.

سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و هه‌وڵانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

 

Fly Erbil Advertisment