كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات له‌م كاته‌دا زۆرترین باران ده‌بارێت
.jpg)
K24 – هەولێر:
ئه‌مشه‌و زۆرترین باران له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت و كه‌شناسی هه‌رێم له‌مباره‌وه‌یه ده‌ڵێت، ئێستا لە وەرزى بەهار داین و گۆڕانکاریی زۆر له کەشوهەوا ڕوو دەدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی پێشبینیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئەمشەو لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بارانبارین و هەورە تریشقەى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینى دەکرێت لە کاتژمێر 2ـی به‌ره‌به‌یان زۆرترین رێژەى بارانبارین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆک، بە شێک لە ناوچەکانى ئیدارەى سۆران، ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر (کۆڕێ، پیرمام، قەزای کۆیە و خەلەکان) و هەروەها بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.
ئەمەى خواره‌وەوەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
شەمامک 1.0 ملم
پیرمام 2.9 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 0.9 ملم
ئاکرێ 5.4 ملم
ئامێدى 9.6 ملم
بامەڕنێ 2.8 ملم
باتوفە 2.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 2.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 6.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
مێرگەسۆر 12.8 ملم
سیدەکان 3.8 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو 0.6 ملم
خانەقین 12.0 ملم