ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: پەیوەندی بنیادنەری نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی ئاسایش و ئابووریی هه‌موواندایه‌

ئه‌لینا رۆمانۆویسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا
ئه‌لینا رۆمانۆویسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

K24 - هەولێر:

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، پەیوەندی بنیادنەری نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی بەرەوپێشچوونی ئاسایش و سەقامگیری و ئابوورییدایە بۆ هەمووان.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسیان لەوە كردووە، چۆن پەیوەندی بنیادنەری نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندی بەرەوپێشچونی ئاسایش و سەقامگیری و ئابوورییدایە بۆ هەمووان.

باڵیۆزی ئەمه‌ریكا لە عێراق ئاماژەبەوەش دەكات، هەڵبژاردنێكی ئازاد، دادپەروەر و شەفاف لە خۆڕاگری و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی فیدراڵ بەهێزتر دەكات.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆوسكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ژێر ڕۆشناييى دوا به‌ره‌وپێشچوونه‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

رۆژی (شه‌ممه‌، 6ـی نیسانی 2024)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشته‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و باڵیۆزی وڵاتان له‌ به‌غدا كۆبووه‌وه‌.

78ه

Fly Erbil Advertisment