ئەمڕۆ و سبەش باران دەبێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتىی گشتىی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى پێشبیننیەکانی بۆ 48 کایژمێری داهاتوو بڵاوکدەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووشەممە لەزۆربەی ناوچەکاندا ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ نمەباران و هەورە بروسکە، بەڵام لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت بڕی بارین زیاد بکات، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانی دهۆک و هەولێر، بۆ ئێوارەش لە سلێمانی و هەڵەبجە لەکاتەکانی ئێوارە بە ڕێژەیەکی کەم باران دەبێت.

هەروەها پێشنی دەکرێت، لە 24 کاتژمێردا باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گشتی لە 4 بۆ 8 ملم، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی زاخۆ ڕێژەکە 8 بۆ 12 ملم بێت، لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری 2 بۆ 4 ملم، ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەرین ڕێژەکە زیاتر دەبێت لە 4 بۆ 8 ملم، لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی بارین 1 بۆ 4 ملم بێت. هەروەها ناجێگری کەشوهەوا تا کاتەکانی شەو بە لاوازی بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی سێشەممە، باران لە ئەمڕۆ زیاتر دەبێت و سەرەتا لە ناوچەی بادینان لە دەمەو بەیانییەکەی بە لێزمە و هەورە بروسکەوە دەست پێدەکات و ڕەشە باشی لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی پێشبینی دەکات، بۆ سبەی رێژەی باران لە پارێزگای دهۆک بەگشتی 12 بۆ 18ملم و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی زاخۆ زیاتردەبێت 24 بۆ 30 ملم ، بەڵام لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 8 بۆ 12 ملم دەبێت و ئیدارەی سۆران رێژەکە بۆ 12 بۆ 18 ملم دەبێت.

هەروەها لە سەنتەری سلێمانی و دەوروبەری 6 بۆ 8 ملم و بۆ شاری هەڵەبجە 1 بۆ4 ملم، ئیدارەی گەرمیان 6 بۆ 8 ملم، ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەو سنوورەش 12 بۆ 18 ملم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 26

سلێمانی : 24

دهۆک : 22

زاخۆ : 23

هەڵەبجە : 23

کەرکوک : 29

سۆران : 20

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 32

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

بەشی پێشبینی

 

Fly Erbil Advertisment