لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە گرنگییەوە لە رێککەوتنی مەسرور بارزانی و سوودانی دەڕوانن
K24 - هەولێر
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگی پێیوایه سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانەوە. سەركردەیەكی ھاوپەیمانی فەتحیش رایدەگەیەنێت، ھەندێ لایەن ھەن بۆ مەرامی سیاسی فشار دروست دەكەن، ئەگینا بەگشتی ھێزە سیاسییەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت.
لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە گرنگییەوە لە رێككەوتنی نێوان سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەڕوانن. ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ھەر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی رێك‌وپێك كە له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بێت، بە پرۆسه‌یه‌كی راسته‌قینه دەزانێت.
حەیدەر لامی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "سه‌قامگیری عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری هه‌رێمی كوردستانەوە و چوارچێوەی ھەماھەنگی بە تێگەیشتنێكی نوێوە ھاتووەتەپێش".
حەیدەر لامی گوتی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به تێگه‌یشتنی نوێوه هاتووه‌ته پێش، چونكه پێیوایه به‌بێ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌نگاو ناچینه پێش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری هه‌موو عێراقه. ئێستا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دیدگای باش بۆ سه‌قامگیری عێراق هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانن".
سەبارەت بە ھەنگاوەكانی ئەم دواییەی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی پرسە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح دەڵێت، ھەندێک لایەن ھەن بۆ مەرامی سیاسی فشار دروست دەكەن، ئەگینا بەگشتی ھێزە سیاسییەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت.
مه‌حموود حه‌یانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژەی بەوە کرد، "ناردنی بودجه و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه، ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته و شتێك نییه تۆ بیكه‌یت به منه‌ت، بەڵام ئەوەی روودەدات بریتییە لەوەی كە بەركەوتن ھەیە لەنێوان سیستەمی داراییەكان و بەڕێوەبردنی ھەردوو حكوومەت. رەنگە لایەن ھەبن بیانەوێت ئەم بارودۆخە بقۆزنەوە و فشار دروست بكەن و بە دەستكەوت بۆ خۆیانی بزانن، بەڵام بە گشتی ھەموو ھێزە سیاسییەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت".
لێک نزیکبوونەوەی ئەمجارەی هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی مووچە دوای ھەوڵەكانی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان دێت كە لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە نێویشیاندا، دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی كوردستان.