موختارێک سەر و ڕیشی پیاوانی گوندەکەی بێ بەرانبەر دەتاشێت

K24

موختاری یەکێک لە گوندەکانی تورکیا ئەو بەڵێنەی بردە سەر کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە پیاوەکانی گوندەکەی دابوو.


محەممەد ئوستون، موختاری گوندی ئاشاغیئۆرەنسەکی سەر بە پارێزگای چۆروم، لە بانگەشەی هەڵبژرادنەکانی 31ـی ئاداردا، بەڵێنی ئەوەی دابوو ئەگەر بێت و بە موختاری گوند هەڵیبژێرن هەموو جەژنێک بێ بەراىبەر سەر و ڕیشی پیاوانی گوندەکەی دەتاشێت.

ئوستون دوای ئەوەی توانی لەو گوندەی کە سێ کاندید تێیدا کێبڕکێیان دەکرد 190 دەنگ بەدەست بهێنێت، بە موختاری گوندەکە هەڵبژێردرا.

موختاری نوێیی گوند ئوستون بەر لە هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە شارەوە سەرتاشێکی هێنایە گوندەکە و پیاوانی گوند بۆ تاشینی سەر و ڕیشیان لە حەوشەی مزگەوتی گوندەکە نۆرەیان گرت. 

عوسمان ئونلو یەکێکە لە پیاوانی گوندەکە، ئاماژەی بەوەدا، بەتایبەتی بەساڵاچووان بە زەحمەت دەیانتوانی بچنە شار بۆ تاشینی سەر و ڕیشیان و گوتی: "موختارەکەمان بەڵێنی پێ داین، ئەگەر بە موختاری گوند هەڵیبژێرین، ئەم کێشەیەمان بۆ چارە بکات. ئەو بەڵێنەکەی بەجێ گەیاند. سوپاسی دەکەین و دەستخۆشیی لێ دەکەین."

هاوکات موختاری گوندەکە گوتی: "بەڵێنەکەم بردە سەر، ئەم ئۆفەرە لە هەموو جەژنەکان بەردەست دەبێت، هەر کەسێک حەز بکات دەتوانێت بێت و بێ بەرانبەر سەر و ڕیشی بتاشێت."

Fly Erbil Advertisment