نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: ڕێگه به كه‌س ناده‌ین بۆنه‌كان بقۆزێته‌وه و نرخ به‌رز بكاتەوه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی جموجۆڵ و چالاكبوونی بازاڕ به‌هۆی دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، قایمقامی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ته‌وه به‌رده‌وام چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ین و ژماره‌ی لیژنه‌كان و ده‌رچوونه‌كان زیاد ده‌كه‌ین و ده‌شڵێت، سزاكان له‌سه‌ر سه‌رپێچیكاران قورس‌تر ده‌كه‌ین.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، رێگه به كه‌س ناده‌ین بۆنه و فرسه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه و نرخ به‌رز بكاتەوە و خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ساخ بکاتەوە.
هه‌روه‌ها قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كانی چاودێریی 1980 جار سه‌ردانی شوێنه جیاوازه‌كانیان كردووه، جگه له سه‌ردانه له‌ناكاو و پێویسته‌كانیش، هه‌روه‌ها داهاتی سزا سه‌پێندراوه‌كانیش 88 ملیۆن دینار بووه.
ده‌شڵێت: چل تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕوونیشیكرده‌وه، جۆره‌كانی سزادان بریتیین له پێبژاردن، داخستنی شوێنه‌كه و هه‌روه‌ها دادگایی كردن.
ئاشكراشی كرد، زۆربه‌ی ئه‌و خۆراكه ماوه به‌سه‌رچووانه‌ی كه ده‌ستمان به‌سه‌ریاندا گرتووە، بریتیین له خورما، هه‌نجیری وشكراوه و هه‌روه‌ها گۆشته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پلانێكی باش بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژن داندراوه، گرنگترینیان پلانه ئه‌منییه‌كانه و بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییانه.