97 كه‌س له مۆزه‌مبیق له ترسی په‌تای كۆلێرا ڕایان‌كرد و له‌نێو ئاودا خنكان

K24 - هەولێر:
لە ئەنجامی نقوومبوونی به‌له‌مێكی ماسیگرتن، 97 كه‌س له كه‌ناراوه‌كانی مۆزه‌مبیق خنكان.
به‌هۆی ترسییان له بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای كۆلێرا، له مۆزه‌مبیق 130 كه‌س هه‌وڵیان دا بە به‌له‌مێكی ماسیگرتن به‌ره‌و دوورگه‌یه‌ك له هه‌رێمی نامبولای ئه‌و وڵاته ڕابكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه، بەڵام به‌له‌مه‌كه نقووم بوو 97 کەسیان خنكان.
سێلڤیریۆ ناوایتۆ سەرۆکی شارەوانیی دوورگه‌ی مۆزه‌مبیقی بچووكی سه‌ر به هه‌رێمی نامبولا، خنكانی 97 كه‌سی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاست كرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌له‌مه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره كه‌سه شیاو نه‌بوو، بۆیه ئه‌و كاره‌ساته ڕوویدا.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، 12 كه‌س له‌م ڕووداوه ڕزگاربوونه و ژماره‌یه‌كیش بزرن.