به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی: ئۆپۆزیسیۆن لە هەموو دونیادا لە پێش هەڵبژاردنەکاندا نائومێدی دەبەخشێته‌وه

K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ، ڕۆڵی كارمه‌ندانی بانكه‌كان له كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان به‌رز ده‌نرخێنێت؛ ده‌شڵێت، ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان ده‌دات و لەهەموو دونیادا لە پێش هەڵبژاردنەکاندا نائومێدی دەبەخشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه هه‌ر مرۆڤێك بیه‌وێت له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا بژی، پێویست ده‌كات گه‌شبین، لێبوورده، دڵفره‌وان، سنگفره‌وان، دووربین و كراوه بێت.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌ر تاكێك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌یش بۆ هه‌ر تاكێكه، به‌و مانایه‌ی هه‌مووان ته‌واوكه‌ری یه‌كدین و په‌یوه‌ندییه‌كانیش كار و كاردانه‌وه‌ن.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی باسی له‌وه‌یش كرد، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و تاكه‌كانی به‌م شێوه‌یه بیریان كرده‌وه، ده‌توانێت به‌سه‌ر كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئایینده بخاته ژێر ده‌ستی خۆی.
ناوبراو گوتیشی، كه‌سانێك له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌ن، له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان له ئانوساتی چاره‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، گرێی ده‌روونی خۆیان به جۆرێك ده‌رده‌خه‌ن و ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌شبینانه بارودۆخه ده‌بینن و ئاماده‌ن پێشهاته ئه‌رێنییه‌كان بشێوێنن.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی كارمه‌ندانی بانكه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رۆشییان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، كه‌سانێك هه‌نه به‌كرێگیراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دڵخۆشییه‌كی كۆمه‌ڵگه به پێچه‌وانه‌وه نیشان بده‌ن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سی ساڵی ڕابردوودا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌كه‌دار بكات و نائومێدی له‌لای خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئادار ده‌ستی پێ كردووه و ڕۆژانی پشوویش ده‌رگه‌ی بانكه‌كان كراوه بوون و كارمه‌ندانی بانكه‌كان له‌پێناو دڵخۆشكردنی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان ئاماده بوون تا دره‌نگانی شه‌و له ئه‌ركدا بن.
بە گوێرەی ئەو لیستەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە لە سێ ڕۆژدا و بەر لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مووچە بە سەر تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەکرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8ـی نیسان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە 9ـی نیسانی 2024 ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە، تاكو سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئادار کرد.
هەر لە ڕۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتیی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.