موقەدەم کاروان میراودەلی: خاوه‌ن دووكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌یه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بوونی كه‌موكوڕی له‌لایه‌ن خاوه‌ن دوكانه‌كانه‌وه، ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه.
موقەدەم کاروان میراودەلی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند: خه‌ڵكێكی زۆر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكێكی زۆریش دەچنە ئەوێ؛ ناڕێکی شەپڕێوییەکی زۆریش هه‌یه، قەرەباڵەغی و شەپڕێویی بازاڕه‌کە به‌هۆی زۆری په‌رده و كه‌ڵه‌كه كردنی كه‌ره‌سته‌كان واده‌كات ئه‌م بازاڕه هەمیشە مه‌ترسی سووتانی له‌سه‌ر بێت.
میراوده‌لی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، پێویسته خاوه‌ن دووكانه‌كان ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزیی پەیڕه‌و بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌مته‌رخه‌میی له خاوه‌ن دووكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه هه‌یه، به‌وه‌ی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه بۆ دوكانه‌كانیان دابین ناكه‌ن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک دوکان سووتاون و هۆی ئاگرکەوتنەوەکەش نەزانراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان نزیک کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە کەوته‌وه.
ئەمە سێیەم جارە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتەوە، یەکەمجار لە بەرەبەیانی (25ی تشرینی یەکەمی 2018) ئاگرێکی فراوان لە بازاڕەکە کەوتەوە و سەرجەم دوکانەکانی بازاڕەکە سووتان کە ژمارەیان 2400 دوکان بوو.
دووەم جاریش ئێوارەی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) ئاگر لە بازاڕی لەنگە کەوتەوە و بەهۆیەوە 166 دوکان سووتان و دوو کەسیش بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر کران.