بەهۆی رەشەباوە قوتابخانەیەک لە ناسڕییە رووخا

دیمەنی دوای ڕووخانی قوتابخانەکە لە ناسڕییە
دیمەنی دوای ڕووخانی قوتابخانەکە لە ناسڕییە

K24 - هەولێر

شەوی رابردوو بەهۆی رەشەباوە قوتابخانەیەک لە ناسڕییەی باشووری عێراق رووخا. لە چەند پارێزگایەکی دیکەش باری نائاسایی تەندروستی ڕاگەیاندراوە.

شەوی رابردوو، (دووشەممە، 08-04-2024)، بەهۆی رەشەبا و بارانەوە قوتابخانەیەک لە قەزای قەلعقە سەکری سەر بە پارێزگای ناسڕییە لە باشووری عێراق بەتەواوی رووخا.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان، قوتابخانەکە لە چەند کابینەیەک پێکهاتووە و درەنگانێکی شەوی رابردووە رەشەبا بەهێزەکەی عێراق بووەتە هۆی روخاندنی.

ئاماژەیان بەوەش داوە، رووخانی قوتابخانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام سەدان قوتابی قەزای قەلعە سەکری بە بێ قوتابخانە هێشتووەتەوە و ناتوانن درێژە بەخوێندن بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ دووشەممەوە، 08-04-2024، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە باری نائاسایی تەندروستی ڕاگەیاندراوە.

 

Fly Erbil Advertisment