ئیسرائیل خێوه‌تگه‌یه‌ك بۆ غه‌ززه‌ییه‌كان دروست ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت سه‌رقاڵی كڕینی نزیكه‌ی نیو ملیۆن خێوه‌ته وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دروستكردنی كامپێك بۆ غه‌ززه‌ییه‌كان به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، حكوومه‌ت چوارسەد و دوازدە هەزار خێوه‌ت ده‌كڕێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كامپێك بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح.
سوپای ئیسرائیل پێی وایه چوار كه‌تیبه‌ی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ڕه‌فه‌ح جێگیرن، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئیسرائیل – حه‌ماس، ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی غه‌ززه په‌نایان بۆ بردووه.
دوێنێ دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناڕازییه.
لای خۆیەوە ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی کرد، هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح قوربانی مرۆیی زۆری لێدەکەوێتەوە و زیانیش بە ئاسایشی ئیسرائیل دەگەیەنێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا، زیاتر لە هەزار و چوارسەد ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.