ڕووسیا و كازاخستان ڕووبه‌ڕووی لافاوێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئاستی ئاوی ڕووباره‌كان له ناوچه‌كانی ڕووسیا و کازاخستان کە ژێر ئاو کەوتوون، به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌م به‌ربوونه‌وه‌یه‌یش به‌رده‌وامه؛ هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو وڵات، لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ختترین لافاو ناساند له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا.
حكوومه‌تی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كان كه لافاو تێیاندا ڕووی داوه، تا ئێسته به دژواری و ناله‌باری ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر دوو حكوومه‌تی ڕووسیا و كازاخستان وه‌ك دوو وڵاتی دراوسێ، به‌ڵێنیان داوه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان زیاتر بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاوه‌كه.
حكوومه‌تی ڕووسیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تا ئێستا 8472 كه‌سیان له ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئۆرینبۆرگ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات گواستووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی كازاخستان به هه‌مان شێوه ڕایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سیان له‌و ناوچانه‌دا ڕزگار كردووه كه لافاوە سه‌ختەکەی تێدا ڕووی داوە.
بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی، دوێنێ دووشه‌ممه 8ـی نیسان، وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا بڵاوی کرده‌وە لە ناوچەکانی سیبیریا و ڤۆلگا و ناوچەکانی سەنتەری ڕووسیای فیدراڵ بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، توانەوەی بەفر و سەهۆڵەکان ئاستی ئاوی ڕووباره‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 هەزار 400 خانووی هاوڵاتییان ژێر ئاو کەوتوون.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانی ئۆرینگبۆرگ ڕایگەیاندبوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری ئۆڕاڵ، دۆخی شارەکە خراپە و هێزەکانی پۆلیس هاوکاریی هاووڵاتییان دەکەن بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی لافاو ڕزگاریان بکەن و بەرەو ناوچەیەکی پارێزراو ڕایانگوێزن. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاو کراوەتەوە، لە سنووری 27 شارەوانی ڕووسیا لافاو هەستاوه.