لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌غدا كۆبووه‌وه

K24 – هەولێر:
لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه و جەخت لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەنەوە.
یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، چوارەم کۆبوونەوەیان کرد و له كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا، لیژنە لاوه‌كییه‌كان بەرپرسیارن لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسانگاندن بۆ مەترسی و چالاکییەکانی داعش کراوە و هەردوولایهنی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی جەختییان لە ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق کردووتەوە.
ڕۆژی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەكانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دەست پێدەكەن.
ئۆستن ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەمە هاوكار دەبێت بۆ دروستكردنی هاوبەشی بەردەوامی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا لە بواری ئاسایش، لەسەر بنەمای ئەو سەركەوتنانەی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ كەمپەینی دژی داعش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدەستی هێناوە.
هاوکات ئۆستن ئه‌وه‌شی خستبووه ڕوو، هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر بانگهێشتی حكوومەتی عێراق و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەو وڵاتەن. ئەمەریكاش پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق و ناوچەكە.