كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئاشكرا كرد
.jpg)
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتەکانى بەرەبەیان هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئەمشەو بارانبارینى پچڕپچڕ و هەورە تریشقە تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین ببارێ، بەڵام بۆ ناوچەکانى دیكه تەنیا باران و هەورە تریشقەى ئاسایی دەبێت.
ئاشكراشیكردووه، سبەى یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز لە کاتەکانى بەیانیدا باران و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت، و هه‌روه‌ها لە دوای نیوەڕۆوه بارانبارین دووباره لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی كوردستان تا کاتەکانى ئێوارە، بەردەوامى دەبێت.
ئەمەش رێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەرێمە:
هەولێر6.6 مل
پیرمام 22.5 ملم
سلێمانى تا کاتى ئامادەکردنى ڕاپۆرتە هیچ نەباریبوو
چەمچەماڵ 4.0 ملم
دهۆک 14.0 ملم
زاخۆ 23.3 ملم
شەمامک 8.0 ملم
شەقلاوە 6.5 ملم
ئاکرێ 11.2 ملم
ئامێدى 28.0 ملم
بامەرنێ 29.0 ملم
بارزان 7.0 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 1.0 ملم
خەبات 28.0 ملم
مانگیش 1.0 ملم
مەیدان 0.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
باتوفە 11.0 ملم
مێرگەسور 2.0 ملم
کەرکووک 0.4 ملم
دووز 7.0 ملم
خانەقین 3.4 ملم
تێبینى ئێستا لەوەرزی به‌هارداین:
1- گۆڕانکارى زۆر لە کەش و هەودا ڕوو دەدات
2- باران بەیەکسانى لە هەموو ناوچەکان نابارێ