محه‌ممه‌د كه‌مال: كه‌شوهه‌وای سبه‌ی ته‌واو ناسه‌قامگیر ده‌بێت

K24 - هەولێر:
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر سێ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان شه‌پۆلە بارانێک سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌ی گه‌رما گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت؛ هاوكات شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات ئاگه‌داری خۆیان بن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە چونکە مەترسی هەورەبرووسکە زۆرە.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د كه‌مال، شاره‌زای كه‌شناسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته به‌ر كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانی كه‌شوهه‌وای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕست و ده‌ریای سووره‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، به‌پێی پێشبینییه‌كان سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، كه‌شوهه‌وای سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامگیر و كه‌شێكی باراناوی و هه‌وره‌تریشقه‌ی توند بێت.
محه‌ممه‌د كه‌مال هۆشداری دایه هاووڵاتییان كه سبه‌ی ئاگه‌داری خۆیان بن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە چونکە مەترسیی هەورەبرووسکە زۆرە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه و خێرایی با چالاك ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رمیش داده‌به‌زن و مه‌ترسی هەستانی لافاوی كتوپڕ ده‌كرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕی پێشبینیكراوی باران له‌م شه‌پۆله‌دا كه‌مترینی 20 ملیمه و زۆرترینیش 80 ملیم ده‌بێت. داوایشی كرد، هاووڵاتییان كه نیازی سه‌یران و گه‌شتكردنیان هه‌یه، نزیك ناوچه‌كه نزمه‌كان نه‌بنه‌وه.