كارزان هادی: زیاتر له 700 كه‌سی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له ئه‌ركدان

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، تیمه‌كانیان به ڕژدی كار ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێن و شه‌قامانه‌ی ئاو تێیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، زیاتر له 700 كه‌سی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له ئه‌ركدان.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، زیاتر له 700 كه‌سی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له ئه‌ركدان بۆ ڕێگرتن له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
كارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تیمه‌كانیان به ڕژدی كار ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێن و شه‌قامانه‌ی ئاو تێیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه و گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر باسی له‌وه‌یش كرد، كه له‌ناو هه‌ولێر پێنج بۆ شه‌ش شوێن هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی باران، مه‌ترسی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاویان لێ ده‌كرێت، ئه‌وانیش ژێرپرده‌كه‌ی سه‌یداوه، شه‌ست مه‌تری نزیك دوكانه‌كانی جوانكاری و نزیك شاره‌وانی سێ له شه‌قامی سی مه‌تری و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د كه‌مال، شاره‌زای كه‌شناسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته به‌ر كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانی كه‌شوهه‌وای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕست و ده‌ریای سووره‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، به‌پێی پێشبینییه‌كان سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، كه‌شوهه‌وای سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامگیر و كه‌شێكی باراناوی و هه‌وره‌تریشقه‌ی توند بێت.
محه‌ممه‌د كه‌مال هۆشداری دایه هاووڵاتییان كه سبه‌ی ئاگه‌داری خۆیان بن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە چونکە ئەگەر هەورەبرووسکەی توند زۆرە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی باسی له‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه و خێرایی با چالاك ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رمیش داده‌به‌زن و مه‌ترسی دروستبوونی لافاوی كتوپڕ ده‌كرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕی پێشبینیكراوی باران له‌م شه‌پۆله‌دا كه‌مترینی 20 ملیمه و زۆرترینیش 80 ملیم ده‌بێت. داوایشی كرد، هاووڵاتییان كه نیازی سه‌یران و گه‌شتكردنیان هه‌یه، نزیك ناوچه‌كه نزمه‌كان نه‌بنه‌وه.