سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێ گەیشت

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستانەوە پێ گەیشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (10ـی نیسانی 2024) نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە نامەیەکدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە "بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.