شاجوان مسته‌فا: له‌ناو خێزانه‌كاندا چاولێكه‌ری هه‌یه سه‌باره‌ت به خستنه‌وه‌ی ژماره‌ی منداڵ

K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان له هه‌رێمی كوردستان ساڵ له دوای ساڵ كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌ك پارێزگای سلێمانی له ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به عێراقیش كه‌مترینه؛ هاوكات ده‌روونناسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ناو خێزانه‌كاندا چاولێكه‌ری هه‌یه سه‌باره‌ت به خستنه‌وه‌ی منداڵ .
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، قه‌باره‌ی خێزان له هه‌رێمی كوردستان بچووك بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك پارێزگای هه‌ولێر 5.5، سلێمانی 5 و دهۆك و 6.2 كه‌سه.
له‌لای خۆیه‌وه شاجوان مسته‌فا، ده‌روونناس تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هۆكار و كۆمه‌ڵێك خاڵ له پشته‌وه‌ی بچووكبوونه‌وه‌ی خێزانه‌وه‌ن، له‌وانه ئاستی دارایی خه‌ڵك، كه به جۆرێك قورس بووه، دایكان و باوكان ئایینده‌ی خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌به‌رچاو ده‌گرن.
شاجوان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كاركردنی دایكان و باوك له یه‌ك كاتدا و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كان، چونكه هه‌ردووكیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ده‌ده‌ن و ئه‌ركیان قورس بووه.
ئه‌و ده‌روونناسه باسی له‌وه‌یش كرد، جۆرێك له چاولێكه‌ری له‌ناو خێزانه‌كانی كوردستاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به خستنه‌وه‌ی منداڵ و ترسێكیان بۆ خۆیان دروست كردووه سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنیان.