به‌سمه ئه‌وقاتی: ده‌بێت عێراق ئه‌و ڕاستییه بزانێت هه‌رێمی كوردستان چه‌قی گرنگیپێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه

K24 - هەولێر:
پسپۆڕێكی ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی و ڕژدی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت وه‌ك جه‌مسه‌رێكی گه‌وره و گرنگی جیهانی؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت به‌رپرسانی عێراقی ئه‌و ڕاستییه بزانن هه‌رێمی كوردستان چه‌قی گرنگیپێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی نیسانی 2024) به‌سمه ئه‌وقاتی، پسپۆڕی ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، بۆ عێراق پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی و ڕژدی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت وه‌ك جه‌مسه‌رێكی گه‌وره و گرنگی جیهانی.
به‌سمه ئه‌وقاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، عێراق هێشتا پێویستی به بوون و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ پاراستن و سه‌قامگیری ئاسایشه‌كه‌ی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، پرسی دارایی كه یه‌كێكه له ته‌وه‌ره عێراقییه‌كان، بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مه‌ریكییه‌كان. گوتیشی، عێراق ده‌بێت پرسی دارایی ناوخۆیی چاره‌سه‌ر بكات، چونكه لانی كه‌م ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌منی هه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ستوورییه باسی له‌وه‌یش كرد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كه‌ی گونجاو بێت، یاخود ده‌بێت شێوازی مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه كه بۆ عێراق پێویستن، به شێوه‌یه‌كی دیكه بگۆڕدرێت.
به‌سمه ئه‌وقاتی جه‌ختی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان چه‌قی گرنگییهكانه و ده‌بێت به‌رپرسانی عێراقی ئه‌و ڕاستییه بزانن، ته‌نانه‌ت لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ بوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێزن، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت. گه‌شبینی خۆیشی به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و گوتی، ئه‌م پرسه یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له پرسه‌كان كه سوودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كات.