بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: گه‌نده‌ڵه‌كان دیارن و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن
په‌رله‌مانتارێك: ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌م له‌لایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان, چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كۆكردووەتەوە له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك و مووچه‌ی خانه‌نشینانی ئەو وەزارەتە و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش نكۆڵی له گهندهڵيیهكان ناكات و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانیش لەم بارەیەوە قسەی خۆی ھەیە.
ئه‌و كاته‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دادوهرهكاتی گوت، من له پشتتانم، ئیدی ده‌ستبردن بۆ هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی كارێكی ئاسان بوو.
ئێستا فایلێكی زۆر گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، هه‌موو دۆسییه‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، كوردستان 24 زانیویه‌تی كه گهندهڵيیهكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له گشت دام و ده‌زگاكانی دیكه زیاتره.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بوونی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نكۆڵی ناكات، به‌ڵام ناشیانه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش قسه‌یان كردووه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش به ئاشكرا ده‌ڵێت، به ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌م لایه.
تا ئێستا زیاتر له 300 داوای جیا جیا له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، له نێویشیاندا به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه كراون, ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد دان.