بایدن بۆ ئێران: ئه‌و كاره مه‌كه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته ئێران، كه هێرش نه‌كاته سه‌ر ئیسرائیل.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، پێشبینی دەکەین ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و هۆشداریش دەداتە ئه‌و وڵاته بەوەی "ئه‌و كاره نه‌كات".
بایدن دەشڵێت، پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەین و ئێران سەرناکەوێت.
پێشتریش دوو بەرپرسی باڵای ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی كردبوو، رایانگه‌یاندبوو، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و ده‌یان مووشه‌ك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل.
ئێوارەی رۆژی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.