موسڵمانان و کریستیانەکان پێشوازیی لە گەڕانەوەی پاتریارک لویس ساکۆ بۆ بارەگاکەی لە بەغدا دەکەن

K24 - هەولێر
محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهانی بۆ بارەگا سەرەکییەکەی بەغدا دا و بە گەڕانەوەی کاردیناڵ لویس ڕوفائێل ساکۆ بە چەپڵە و شادی پێشوازی لێ‌کرا.
به‌چه‌پڵه‌ڕێزان و هه‌لهه‌له و خه‌نده‌وه شادیی له‌سه‌ر ڕووخساریان ده‌ركه‌وتووه، کریستییانەکان بەم شێوەیە پێشوازیی لە کاردیناڵ لویس ساکۆ ده‌كه‌ن، دوای 9 مانگ مانەوەی له هه‌ولێر به‌هۆی به‌زۆر دوورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری مه‌سحییه‌وه له به‌غدا، پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە پێگەکەی.
لویس روفائێل ساکۆ، پاتریاركی كلدان و كاسۆلیك لە عێراق و جیهان دەڵێ "ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، پاساوه‌كه‌یان پاساوێكی ڕه‌وا نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رسومی بۆ ده‌ربكرێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا سه‌رۆكوه‌زیران له دۆخه‌كه تێ ده‌گات و به‌ڵێنی چاره‌كردنی كێشه‌كه‌ی داوه".
ته‌نیا كریستیانه‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كاردیناڵ لویس ساكۆ ئاهه‌نگ ناگێڕن، به‌ڵكو به‌شداری موسڵمانانیش لایه‌نێكی ئه‌و ئاهه‌نگه پێك ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا مه‌سیحییه‌كان داوای ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و پاراستنی ژیانیان ده‌كه‌ن.
ڕه‌نا ئه‌حمه‌د هاووڵاتیی موسڵمان و دانیشتوی بەغدا دەڵێ "دوورخستنەوەی ساکۆ له به‌غدا سته‌مێک بوو ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سایه‌تییه، چونكه ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئێمه‌ی عێراقی له فره ئایین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب پێك هاتووین، نامانه‌وێت هیچ جیاكارییه‌ك له نێوانیان بكرێت، نامانه‌وێت هیچ شتێك ببێته هۆی لەیەکتر دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاتەکان".
نائل ڕافی هاووڵاتیی کریستیان و دانیشتوی بەغدا دەڵێ "ئه‌ركی حكوومه‌ته ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئایینیانه بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌وپێش بچێت، بۆیه پێویسته هێما ئایینییه‌كان له وڵات‌دا پارێزراو بن".
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كاردیناڵ ساکۆ بۆ به‌غدا، داوا ده‌كرێت كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان پارێزراو بن و چیتر ده‌ستوه‌ردانی سیاسیی و چه‌كداری له كاروباریاندا نه‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له ناونه‌برێت و لەمە زیاتر پێکهاتە ئایینییەکان لە عێراق نەچەوسێنرێنەوە.
یەکشەممە (3ی تەمموزی 2023)، مەرسوومی ژمارە (31)ی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ژمارەی (4727)ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاو کرایەوە و تێیدا بڕیاری کشانەوەی مەرسوومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی ڕاگەیەندرا و بەپێی مەرسوومەکە پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ سەندرایەوە.
هەروەها نووسینگەی سەرکۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندبوو، دەرکردنی مەرسوومی کۆماریی بۆ کاردیناڵ لویس ساکۆ نادەستوورییە و مەرسوومەکەی هەڵوەشاندەوە بەو پاساوەی مەرسوومی کۆماری تەنیا بۆ فەرمانبەرانە لە ئۆرگانە حکوومییەکان، بۆیە کشاندنەوەی مەرسوومەکە زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردیناڵ لویس ڕوفائێل ساکۆ ناگەیێنێت، بەو پێیە ئەو لەلایەن قەداسەتی پاپا فرانسیس و کەنیسەی کاسۆلیکییەوە پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی عێراق و جیهانی پێدراوە.
هەروەها بۆ گەڕانەوەی پێگەکەی کاردیناڵ لویس ساکۆ لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای لە دژی مەرسوومەکەی سەرکۆمار تۆمار کرد، بەڵام دادگاکە لە (16ی تشرینی دووەمی 2023)، سکاڵای یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆی لەدژی دەرکردنی مەرسوومی ژمارە (31)ی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی دەرکردنی مەرسوومەکە دەستوورین.
دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانیی کاتۆلیکی لە عێراق و جیهان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هێرشی کردە سەر ڕەیان کلدانی، بەو پێیەی کە ئەو "نوێنەرایەتی پێکهاتەی مەسیحی ناکات"، و تۆمەتباری کرد بە تێوەگلان لە دزینی موڵکی کریستیانەکان، گوتیشی: "رێگە بەخۆم نادەم مشت‌ومڕ لەسەر کەسێکی وەک ڕەیان کلدانی بکەم کە موڵکی مەسیحییەکانی بەغدا و نەینەوا و دەشتی نەینەوای دزیوە، هەروەها هەوڵی کڕینی پیاوانی ئاینی مەسیحییەکان دەدات، بە هاوکاریی ژنێک کە لە پۆستی وەزیردا دایناوە، بە ئاماژەدان بە وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، کە سەر بە بزووتنەوەی بابلیۆنە" گوتیشی: ڕەیان کلدانی هەوڵ دەدات پێگەی خۆی بەهێز بکات و نوێنەرایەتی کریستیانەکان بکات.