سبەی لە چەمچەماڵ یادی 36 ساڵەی ئەنفال دەکرێتەوە

K24 - هەولێر
ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامیی چەمچەمال لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە (14ی نیسانی 2024) لە مۆنۆمێنتی ئەنفال یادی 36 ساڵەی ئەنفال دەکەنەوە و پێشوازیی لە کەسوکاری ئەنفال کراوان و دانیشتوانی سنوورەکە دەکەن.
گوتیشی: هەمیشە ئیدارەی قایمقامییەتیی چەمچەماڵ بە هاوکاریی خەڵکی سنوورەکە و لایەنە سیاسییەکان و ئەو ڕێکخراوانەی کار بۆ دۆسیەی ئەنفال دەکەن، دەست لەناو دەست لە پێشوازیی میوانەکان دەبین.
ڕەمەک ڕەمەزان گوتی: لە 21ی شوباتی ڕابردوو ڕووفاتی 172 ئەنفالکراو هێنرایەوە چەمچەماڵی پایتەختی ئەنفال، هەروەها هێنانەوەی ڕووفاتەکان ئەرکێکی نیشتمانیی و نەتەوەییە لە سەر ئەستۆی هەموومان بۆیە داواکارم لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتیش وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ هێنانەوەی ڕووفاتەکان.
هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تەواوی وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کرد بۆ بەرز ڕادەگرتنی یادی ئەنفال.
ڕاشیگەیاند، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی 36 ساڵەی ئەنفال، لە شاری میرانۆی دەستەخوشکی چەمچەماڵ یادی ئەنفال دەکرێتەوە و وتاری قایمقامییەتی چەمچەمال دەخوێندرێتەوە.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به هەشت قۆناغی جیاواز ئه‌نجامدرا و له ساڵی 1986 ده‌ستیپێكرد و تا ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو.
له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بزر كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه به عه‌لی كیمیاوی ناسرابوو، ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌ركۆماری ئەوسای عێراق، ئەو کات ئه‌مینداری نهێنیی نووسینگه‌ی باكووری حزبی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیی شاڵاوەکانی ئه‌نفال کوردی کرد، هەرەوها سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پڕۆسه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال له لالەیەن هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌كی کەرکووک و پێنجی هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له گاردی كۆماری و جه‌یشی شه‌عبی و به‌شێك له فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگری نیشتمانییه‌وه جێبەجێ کران.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 24ی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 سزای له سێداره‌دانی هه‌ریه‌ك له تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رپه‌رشیتاری پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سوڵتان هاشم تائی، وه‌زیری به‌رگری و حوسێن ڕه‌شید تكریتی، جێگری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراق سەپاند.
سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له تاوانباران سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازی و فه‌رحان موتڵه‌گ جبووری به‌شدار له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا دەرکرد.
هەروەها بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ تاهر تۆفیق عانی، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا دەرکرد لەبەر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلان له تاوانی ئه‌نفال.