پاكستان.. به‌هۆی لافاو و زریانه‌وه 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ر دوو هه‌رێمی بلوشستان و پنجابی پاكستان ڕووبه‌ڕووی زریان و لافاوێكی زۆر بوونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته نزیكه‌ی 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریان و لافاوه‌ی هه‌ر دوو هه‌رێمی بلوشستان و پنجابی له باشووری خۆرئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته لانی كه‌م 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان سه‌رنجیان بۆ ڕووخانی چه‌ندان خانوو و شوێنی گشتی ڕاكێشاوه و هه‌روه‌ها گوتوویانه، چه‌ندان خێزان ماڵه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی دیكه به‌جێهێشتووه.
ڕۆژی 7ـی ته‌ممووزی 2023، به‌رپرسانی حكوومه‌تی پاكستان رایانگه‌یاند، بارانی وه‌رزی به‌توندی ناوچه جیاجیاكانی پاكستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چهندانڕرووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوه و جگه له زیانه مرۆییه‌كان زیانێكی زۆریش به‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی پاكستان باسیان له‌وه كردبوو، به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌وه كه له‌وه‌ته‌ی 25ـی حوزه‌یرانه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی گرتبووه‌وه، 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا بوو و 87 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بووبوون.
حكوومه‌تی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له هه‌رێمی پنجابی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ن و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌بایی یاخود داڕمانی خانوو و باڵه‌خانه‌كانه‌وه بووه و زۆربه‌یشیان ئافره‌ت و منداڵ بوونه.
ساڵی 2022، به‌هۆی لافاوه‌كانی پاكستان 1739 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانێكی گه‌وره‌یش به‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك زیانه ئابوورییه‌كان گه‌یشته 30 ملیار دۆلار.