مه‌ریوان قه‌ره‌نی: یاریكەرە جەمسەری و هەرێمییەكان بە ئاشكرا یاریی خۆیان لە عێراقدا دەكەن
K24 - هه‌ولێر:
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمجارە دۆخەكە جیاوازە، تا ڕادەیەكی زۆر پەردەكان لادراون و هەموو یاریكەرە جەمسەری و هەرێمییەكان یاریی خۆیان لە گۆڕەپانی عێراقدا بە ئاشكرا دەكەن.
مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی گوتارێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ناونیشانی (سوودانی دەبێ چ گەرەنتییەك بە ئەمه‌ریكا بدات؟) بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ، سەردانەكەی بۆ واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا دەستپێكرد، كه گرنگیی تایبەتیی خۆی هەیە.
مەریوان قەرەنی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، "بۆ ئەوەی له ئەمه‌ریكا پێشوازییان لێ بكرێت، به‌رپرسانی عێراق هه‌میشه كێشەكانیان بە شێوەیەكی ڕووكەش چارەسەر ده‌كه‌ن، راستەوخۆ دوای گەڕانەوەشیان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سەر هەمان سیاسەتی هەڵەی خۆیان".
هۆشداریشیدا، دۆخەكە ئەمجارە جیاوازە، تا ڕادەیەكی زۆر پەردەكان لادراون و ئێستا هەموو یاریكەرە جەمسەری و هەرێمییەكان یاریی خۆیان لە گۆڕەپانی عێراقدا بە ئاشكرا دەكەن، وڵاتێكی ئیقلیمی لە ڕێگەی گرووپگەلی نزیك لە خۆیەوە چ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، چ لە هەرێمی كوردستان، یاریی خۆی دەكات و هەوڵ دەدات هەموو یاریكەرەكانی تر دوور بخاتەوە. گەورەترین هەڕەشەش لەسەر پێگەی ئەمریكا لە عێراق هەیە كە بریتییە لە هەوڵی ئەو وڵاتە ئیقلیمییە لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەكانی عێراقەوە بۆ دوورخستنەوەی هەریەك لەو لایەنانەی كە خۆیان بە هاوپەیمانی ئەمریكا، یان لانی كەم خۆیان بە رەوتی نیشتمانی دەزانن و دەستەمۆی سیاسەتەكانی وڵاتە ئیقلیمییەكە نیین.
محەمەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەر لەوەی بەرەو ئەمەریکا بەڕێ بکەوێت لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە لە ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا لە کاتێکی هەستیار دایە، لە ئاستی بارودۆخی ناوچەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی تاوانانەی دژ بە خەڵکی بێتاوانی فەڵەستین دەگوزەرێت، جیا لەوەی ترسیش لە فراوانبوونی ململانێکان هەیە.
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی مه‌ریوان قه‌ره‌نی له كوردستان24 بخوێنه‌وه