مالیكی: هه‌ندێ وڵات پاڵپشتی گه‌ڕانه‌وه‌یی حزبی به‌عس ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
سكرتێری گشتی حزبی ده‌عوه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێ وڵات پاڵپشتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس له عێراق ده‌كه‌ن.
نووری مالیكی سكرتێری گشتی حزبی ده‌عوه له‌میانی وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی محه‌ممه‌د باقر سه‌در رایگه‌یاند، حزبی به‌عس كه به درێژایی ته‌مه‌نی چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و خه‌ڵكی عێراق له ئاستیدا بێده‌نگ نه‌بوون، راپهڕینییان ئه‌نجامدا.
مالیكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌عس كۆتاییهات و به‌ڵام هه‌ندێ وڵات هه‌ن پاڵپشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، دیموكراتییه‌تی عێراق پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
گوتیشی: میدیا له عێراق ئازادییه‌كانیان خراپ به‌كارهێنا، بۆیه ده‌بێت ئازادییه‌كان بپارێزرین.
پێشتریش مالیكی له رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناوچەکە و جیهان جووڵەی زۆر مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت و رەنگە ئێمە لە لێواری شەڕێک نزیک ببینەوە کە بۆ هەمیشە بەردەوام نەبێت و رەنگە شەڕەکە فراوانتر بێت و بگاتە شەڕێکی نوێ، له‌م شه‌ڕه‌شدا عێراق دوورنییه تێوه‌بگلێت.