دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان به بۆنهی 36ـهمین ساڵیادی ئهنفال، پهیامێك بڵاو دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان به بۆنهی سی و شهشهمین ساڵیادی ئهنفالی دژ به خهڵكی كوردستان له لایهن ڕژێمی سهددام حوسێنهوه، پهیامێكی بڵاو كردووهتهوه و ڕایدهگهیهنێت، ڕژێمی لەناو چوی بەغدا بێ جیاوازی لە ناوچەکانی کوردستان دەستی بەو کۆمەڵکوژی ولەناوبردنە کردو کەسی نەپاراست؛ دهشڵێت، پێوستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ ئەوەی کەیسی ئەنفال لە ئاستی نێو دەوڵەتی بەجیهانی بکرێ و وەک تاوانی نێودەوڵەتی بناسرێت.
ئهمڕۆ (شهممه 13ـی نیسانی 2024) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان به بۆنهی سی و شهشهمین ساڵیادی ئهنفالی دژ به خهڵكی كوردستان له لایهن ڕژێمی سهددام حوسێنهوه، پهیامێكی بڵاو كردووهتهوه و تێیدا هاتووه، بەداخەوە لە ڕۆژێکی ئاوادا ڕژێمی لەناوچووی ئەوکاتی بەغدا هەڵمەتی قڕکردن و جینۆساید و تێکدانی گوندەکانی کوردستانی خستە واری جێبەجێکردنەوە و هەزاران ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتەی ڕاپێچی کۆمەڵگە زۆرەملێکان کرد و لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش سەدانی دیكهی لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان بە دڕندەترین شێوازی نامرۆڤانە کوشت و جینۆسایدی کردن.
ئەو ڕژێمە بێگوێدانە هیچ بەها و یاسایەک دەستی بە لەناوبردنی میللەتێک کرد لە پێناو کۆتاییهێنان بە ناسنامە و بوونیان، بۆیە هەموو جۆرە تاوانەکانی بەرامبەر گەلی کورد بەکارهێنا.
هەرچەندە ڕژێمی لەناوچووی بەغدا بێجیاوازی لە ناوچەکانی کوردستان دەستی بەو کۆمەڵکوژی و لەناوبردنە کرد و کەسی نەپاراست.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دهشڵێت، بەپێی هەموو پێوەر و یاساکان جینۆسایدی هەر میللەت و گەلێک تاوانێکی نێودەوڵەتییە و نەفرەت لێکراوە و پێچەوانەی بنەما و ڕێكکەوتنامەکانی مافی مرۆڤە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان سهرنج بۆ ئهوه ڕادهكێشێت، ئەگەرچی دوای زیاتر له چارەگە سەدەیەک دوای لەناوچوونی ئەو ڕژێمە هێشتا ڕوفاتی سەدان کەس لە ئەنفالکراوان نەدۆزراونهتەوە و نەگەڕێنراونەتهوە خاکی خۆیان تا ئێستاش کەس و کاریان لە چاوەڕوانی گهڕانهوهیاندان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان به پێویستی دهزانێت، هەموو هەوڵێک بدرێ بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەی ئەو ڕوفاتانە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە ئهركی خۆی بە هەماهەنگی لهگهڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبهجێ بكات و پێوستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ ئەوەی کەیسی ئەنفال لە ئاستی نێودەوڵەتی بەجیهانی بکرێت و وەک تاوانی نێودەوڵەتی بناسرێ کە دەبێتە مایەی قەرەبووکردنەوەی کەسوکار و خانەوادەکانیان.