کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-04-2024، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى". پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەش، 15-04-2024، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە". پلەکانی گەرماش، نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25
سلێمانی: 24
دهۆک: 24
زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 26
کەرکووک: 28
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان: 30