کۆمەڵەی حەوت دەربارەی هێرشەکانی ئێران کۆ دەبێتەوە
.jpg)
K24 – هەولێر
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرکردەی وڵاتانی گرووپی حەوت بە ڤیدیۆ کۆنفرانس، لە سەر پرسی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆ دەبنەوە و دەشڵێت: ئەو کردەوەیەی ئێران هۆیەکە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.
ئیتاڵیا کە سەرۆکایەتیی ئەم خوولەی گرووپەکەی لە ئەستۆیە، پەیامێکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و داوای دانبەخۆداگرتنی لێکردووە و ڕایگەیاندووە، تۆڵە کردنەوە لە ئێران لێکەوتەی خراپی دەبێت.
کۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازەکەی جیهان، ئەمەریکا، ژاپۆن، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و کەنەدا ئەمڕۆ یەکشەممە کۆ دەبنەوە و ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، هەوڵێکی جددی دەدەن بۆ ڕێگریی لە ئاڵۆزیی و شەڕوپێکدادانێکی چەکداری پڕ لە مەترسی لە ناوچەکەدا.
لە دوای هێرشە ئاسمانییەکەی 1ی ئەم مانگە بۆ سەر دیمەشق و کوژرانی حەوت بەرپرسی سوپای پاسداران، ئێران لە دوو هەفتەی چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی کرد وەک تۆڵە سەندنەوەیەک، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل % 99 هێرشەکەیان ئێرانیان تێک شکاندووە.