جۆن بۆڵتن: پێویسته ئیسرائیل تۆڵه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ئێران بكاته‌وه
K24 - هەولێر:
به‌هۆی هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی ئێران، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا داوا له ئیسرائیل ده‌كات، تۆڵه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له تاران بكاته‌وه.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ـی نیسانی 2024 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی ئێران، لاوازی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای ده‌رخست.
بۆڵتن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاییكه‌ره‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، نه‌وه‌ك به‌شێوه‌ی گونجاو و سنووردار.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.