ئیریک ماندڵ: هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئیسرائیل، كێشه‌یه بۆ هه‌موو جیهان
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، دامەزرێنەر و سەرۆکی تۆڕی زانیاری و سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سوپای پاسداران، حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و كاره بكات. هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتێك ئێران هێرشیكرده‌سه‌ر وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئیسرائیل، ئه‌مه كێشه‌یه بۆ هه‌موو جیهان".
دکتۆر ئیریک ماندڵ دامەزرێنەر و سەرۆکی تۆڕی زانیاری و سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتێك ئێران هێرشیكرده‌سه‌ر وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك ئیسرائیل، ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی ئیسرائیل نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌واوی جیهانه.
هه‌روه‌ها گوتیشی:"ئێران بووه‌ته سپۆنسه‌ری تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
دکتۆر ماندڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئێران شه‌یتانی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه و ده‌یه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیر بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئێران خوێنی چه‌ندین ده‌یه‌ی له ئه‌ستۆیه، جیا له‌وه‌ش ئه‌و وڵاته هێرشیكرده‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی بێتاوانی كووشت، بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانان و جیهان به گشتی داوای گۆڕینی رژێمی ئێران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافی مرۆڤ بكرێت و كاتێك ئه‌و رژێمه پێشێلی ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، كاتێك ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به ئازادكردنی عێراقی كرد، من رامگه‌یاند، به‌ر له عێراق، ئێران ئازاد بكه‌ن.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ‌کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.