لێخۆشبوونێکی دارایی دیکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی کەوتووەتە ئەستۆی قەرزداران و باجدەران بۆ ساڵانی پێشوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستە هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی نیسانی 2024، بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئیمزای د. کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناردووە و ڕایگەیاندووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و کار ئاسانی بۆ هاووڵاتییان و سووککردنی باری سەرشانیان و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی و ئابووریی کوردستان، پاڵپشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە بەرواری 27ـی نیسانی 2024وە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ژمارە 3900 ڕێکەوتی 8ـی نیسانی 2024 کە تایبەت بە لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی کەوتووەتە ئەستۆی قەرزداران و باجدەران بۆ ساڵانی پێشوو، بە مەرجێک لەماوەی 90 ڕۆژی کاردا باجی کەڵەکە بووی سەریان بەپێی چەند ڕێکارییەک، بدەن.

Fly Erbil Advertisment